697 کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم و بەرپرسی یەکێتی ئەرورپا پرسی هەڵبژاردن تاوتوێدەکەن

07:21 - 27/09/2021

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر


ئەمڕۆ، دووشەمە، ٢٧/ ٩/ ٢٠٢١، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێت، بەرپرسی نوێی ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرنگی هاوپەیمانێتی و یەکریزی پارتە سیاسییەکانی کورد و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

هەردولا، بە بایەخەوە باسیان لە پێگەی کورد لە قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد. جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وەلانانی جیاوازییەکان هەڵوێستی سیاسی کورد لە بەغدا پتەو دەکات و گۆڕانکاری و دەسکەوتی باش بە قازانجی خەڵکی کوردستان دەستەبەر دەکات.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە ماری پارێت، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست و رۆڵی یەکێتی ئەوروپای لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە رۆژگارە سەختەکان و یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران و بەشداربوونیان لە پرۆژەکانی گەشەسەندنی ئابووری و بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان دژی پەلاماردانەکانی داعش بەرز نرخاند.

لە کۆتاییدا، جێگری سەرۆکی هەرێم، هیوای خواست پەیوەندی و پشتیوانییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە گەشەپێدانی سێکتەرەکانی ئابوری و تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و پرۆسەی چاکسازی گشتی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بیانکردنی حکومەتی دامەزراوەیی بەردەوام بێت، هەروەها جەختی لە رۆڵی پر بایەخی یەکێتی ئەوروپا و گرنگی پایەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن