رێواز فایەق وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە
01:18 - 27/09/2021
زەمەن_هەولێر
رێواز فایەق سەرۆكی سەرۆكی پەرلەمانی وەڵامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی دایەوە و وتی "هەر كەس حساب بۆ یەكێتی نەكات یەكێتیش حسابی بۆ ناكات".
نێچیرڤان بارزانی لە بانگەشەی حزبەكەیدا رایگەیاندبوو، لە عێراق تەنیا حساب بۆ پارتی دەكرێت. ئەمڕۆ دووشەممە رێواز فایەق كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە.
رێواز فایەق، وتی" هەر حزبێك حساب بۆ یەكێتی نەكات و نەیخوێنێتەوە یەكێتیش حسابی بۆ ناكات". ئاماژەی بەوەشكرد، لەشەڕی داعشدا هێزەكانی یەكێتی نەبونایە هەولێر لەبەردەم مەترسیدا بوو.
رێواز فایەق، وتیشی" واجبی یەكێتیانەمە وەڵامی سەرۆكی هەرێم بدەمەوە و پارتی مومارەسەی فەرهەنگی سڕینەوە دەكات".
جەختیكردەوە دەبێت سەرۆكی هەرێم پارێزەری یەكڕیزی بێت.