ئەردۆغان: لە توركیا كێشەیەك نییە بە ناوی كێشەی كورد
09:29 - 24/09/2021
زهمهن
- جیهانی
سەرۆككۆماری
توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەنوسانی وڵاتهكهی له ئهمریكا وتی"باس لە
چارەسەركردنى كێشەى كوردو شتی لەو جۆرە دەکرێت. لە تورکیا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی
کورد. ئێمە لەمێژە ئەم بابەتەمان چارەسەركردوەو كۆتاييمان پێهێناوە."
وتیشی"ئەگەر
کەسانێک هەن باوەڕیان بە یەکگرتویی و یەکڕیزی و برایەتی و تەبایی هەیە، با بفەرمون،
پێکەوە درێژە بە خەبات بدەین."
رەجەب تەیپ ئەردۆغان،
وتی هەست دەکات پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن "بە شێوەیەکی
باش دەستی پێنەکرد "لە ئەو کاتەوە دواین سەردانی بۆ کۆشکی سپی کردووە.
ئاژانسی پەیامنێری
ئانادۆلوو وتەی ئەردۆغان دێنێتەوە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە شاری نیویۆرک وتی، "هیوام ئەوەیە نەک پەیوەندی دۆژمنانە، بەڵکوو پەیوەندی
دۆستانەم" لە گەڵ ئەمەریکا هەبێت.
ئەو وتی،"بەلام
ئەو جۆرەی مەسەلەکان لە نێوان دوو ئەندامی ناتۆ تێدەپەڕێت ئێستا زۆر جێگای خۆشحالی
نیە."
ئەوئاماژەی پێدا
کە لە گەڵ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا، جۆرج دەبلیو بوش، براک ئۆباما و دانۆڵد
ترامپ بەباشی کاری دەکرد، "بەڵام ناتوانم بڵێم مەسەلەکان لە سەرەتادا لە گەڵ
بایدن بە باشی دەستی پێکردووە."
ئەردۆغان وتی ئەو
پێش ئەوەی بایدن ببێتە سەرۆک هەڵوێستی واشنگتنی زۆر پێ باش نەبوو، بە تایبەتی سەبارەت
بە لابردنی ئانکارا لە پرۆژەی جێتی شەرکەری ئێف- ٣٥ دوو ساڵ پێش دوای ئەوەی تورکیا
پەسندی کرد سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ دروستکراوی رووسیا بە بایی چەندین ملیارد
دوڵار بکڕێت.
ئەردۆغان وتی
ئانکارا "لە دەرگاکانی دیکە دەدات" و ئەوەش کە "تورکیا هەر چی بۆ بەرگری
کردن پێویستی بێت دەیکڕێت."
سەبارەت بە ئەفغانستان
ئەردۆغان جەختی کرد کە "ئەوە ئەمەریکایە کە دەبێت نرخەکەی بدات"ئەگەر
شالاوێکی زۆری پەناخوازانی ئەفغان وەک کۆچبەر هەبێت.
ئەردۆغان وتی:
" ئەو پەناخوازانە ئێستا بۆ کوێ دەچن؟ تورکیا وێناچێت کە دەرگاکانی بە ڕووی ئەوان
بکاتەوە و وەریانبگرێت."
ئەردۆغان بەردەوام
ئاماژەی پێکردووە کە تورکیا هەر پێشتر پێنج ملیۆن کۆچبەر و پەناخوازی لە تورکیا دا
هەیە کە دەوری سێ ملیۆن و حەوت سەد هەزار سوریایی و دەوەری ٤٢٠ هەزار پەناخوازی ئەفغانیش
دەگرنەوە.
ئەردۆغان وەڵامی
ژمارەیەک پرسیاری دیکەی دایەوە؛ لەبارەی پرسی کڕینی فڕۆکەی ئێف-35، دابینکردنی چەک
بۆ هەسەدە لە لایەن ئەمریکا، پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا، بابەتی ئێس-400، پێشنیازی
تورکیا بۆ چاکسازییەکانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا، پێشهاتەکانی
ئەفغانستان، هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا و بابەتی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئازەربایجان
و وڵاتە تورک زمانەکانی ئاسیا.