نرخی نه‌وت رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبۆوه
08:37 - 24/09/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا ئه‌مڕۆ، بەراورد بە رۆژانی رابردوو رووی لە بەرزبونەوە كرد.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 77دۆلار‌و 73 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش
به 73 دۆلار‌و 39 سه‌نته.
بۆ هه‌رێمی
كوردستان، به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆخی ئابوری هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.