328 کوردستان

باندێك دەستگیركران كە دۆلاری ساختە و ماددەی هۆشبەریان پێبووە

04:44 - 15/09/2021

زەمەن-

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایدەگەیەنێت، هەشت تۆمەتبار دەستگیر كردووە كە دۆلاری ساختە و ماددەی هۆشبەریان پێ گیراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی هەولێر، لە چەند چالاكییەكدا هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون كە پێنج كەسیان  عەرەبن و 190 هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە، تۆمەتبارەكانی دیكەش ماددەی هۆشبەریان پێگیراوە، لە سێ چالاكی دیكەشدا ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەناو شاری هەولێر و دەوروبەریدا سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە چەندین جۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی پێكراوە، ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێیان گیراوە، بریتین لە 124 گرام كریستاڵ، 110 گرام تلیاك، 4 گرام هیرۆین، 17 شیت حەبی ترامادۆڵ و 6 دانە پایپ، روونیشيكردەوە، كە تۆمەتبارەكان رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن