نێچیرڤان بارزانی گەیشتە لەندەن
12:10 - 15/09/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی بەریتانیا.
سه‌رۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و به‌رپرسانی دیكه‌ی به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژەبەوەشكراوە، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری و هاوبه‌شیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕی دژی تیرۆر، دۆخ و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ ده‌كه‌ن.

