620 کوردستان

وەزارەتی كارەبا لەسەر بە تایبەتكردنی كارەبا رونكردنەوە دەدات

08:56 - 14/09/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان


وەزارەتی كارەبا رەتیدەكاتەوە كۆنترۆڵكردنی كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت.



ئەمڕۆ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی سکادا واژوو کرد کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی سیستەمی کارەبا. 

 

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبا، دەڵێت: هەندێ پەیجی ساختە بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتی، لە هزری خۆیاندا گرێبەستەکەیان وا لێک داوەتەوە کە بۆ بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبای هەرێمە.


وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆژەکە تایبەتە بە سێکتەری کۆنتڕۆڵی کارەبا و ئەم سێکتەرەش بە هیچ شێوەیەک نادرێتە کەرتی تایبەت و لە تەواوی وڵاتان حکومەت بەڕێوەی دەبات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن