هەواڵێكی ناخۆش.. كەڕووی رەش لە سلێمانی تۆماركرا
05:24 - 14/09/2021
زەمەن_سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تۆماركردنی ژمارەیەك حاڵەتی كەڕووی رەشی راگەیاند.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەیەك حاڵەتی كەڕووی ڕەش لە سلێمانی تۆماركراوە كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی كەڕووی ڕەش بوون.
وتیشی: تووشبووەكان لە ژێر چاودێری پزیشكیدان و هەوڵی بنەبڕكردنی نەخۆشیەكە دەدرێت.
ئەم كەڕووە بەشێوەی سروشتی لەخۆڵ و نانی گەنیوو ھەیە
بەڵام مرۆڤی تەندروست تووشی نەخۆشی كەڕووی ڕەش ناكات چونكە توانای كەمە تاوەکو زاڵ
بێت بەسەر بەرگری لەش.
كەڕووی ڕەش تووشی كەسانێك ئەبێت كە بەرگری لەشیان زۆر
كەم بێت وەكو كەسێك شەكرەی ھەبێت و كۆنتڕۆڵ نەبێت و حاڵەتی ترشبوونی خوێنی بۆ
دروست كردبێت یان نەخۆشانی شێرپەنجە كە خڕۆكە سپییەكانی دابەزیبێت. ھەندێك جار
لەحاڵەتی بەدخۆراكی توند ڕووئەدات.
ئەم نەخۆشیە كوشندەیە ئەگەری مردنی ٥٠—٧٠٪ لەحاڵەتی
تووشبوونی ھاوكردنی ڕووخسار ومێشك بەكەڕووەكە. ڕێگای گواستنەوەی كەڕووەكە
بەھۆی ھەڵمژینی كەڕووەكە لە ھەوا یان خۆراكی گەنیوو بەكەڕووەكە یان لەڕێگای برینی
لەش.