جیهان

پاكستان: لە هێرشەكەی پەنجشیر هاوكاری تالیبانمان نەكردووە

02:16 - 10/09/2021 88 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهانی

پاکستان، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە شەڕی ویلایەتی پەنجشیری ئەفغانستاندا هاوکاری تاڵیبانی کردبێت.


وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەم دەنگۆیانەی بە چەواشەکاری راگەیاندنەکانی هیندستان بۆ ناشرینکردنی پاکستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وەسف کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئاشتی، سەقامگیری، سەروەری و خۆشگوزەرانی پاکستان پەیوەستە بە ئەفغانستان-ەوە، باس لەوەش کراوە کە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن پاکستان هاوکاری تاڵیبان-ی کردوە لە شەڕی پەنجشیر-دا، دوورن لە راستییەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی شەشی ئەیلوول، تاڵیبان، لە ویلایەتی پەنجشیر سەرکەوت بەسەر بەرەی خۆڕاگری گەل کە ئەحمەد مەسعود سەرکردایەتی دەکات و تەواوی ویلایەتەکەی کۆنتڕۆڵ کرد.

بەشێک لە راگەیاندنە جیهانییەکانیش هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە پاکستان لەم شەڕەدا هاوکاری تاڵیبانی کردوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement