شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟

10:22 - 09/09/2021 1607 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 9-9-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵبدە لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیت باش بکەیت و هەمیشە لەگەڵیان بیت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەردەوام بێت، بڕیاری یەکلا کەرەوە بدە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەهەموو روویەکەوە گومانت لەسەر هەیە لە شوێنی کارەکەت ئەم ماوەیە ئاگاداری هەڵسوکەوتت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت باش نیە و چارەسەری بکە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت و تواناکانت بخەرە کار، ناکرێت کاتێک خۆشەویستەکەت هەڵەیەک دەکات تۆ سزای بدەیت، چونکە باشترین رێگا بۆی گفتوگۆکردنە لەگەڵی.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
گەشبین بە و هەوڵبدە کاتی خۆش بەسەر بەریت، تاوەکو بتوانیت بە سەر هەموو گرفتەکانی ژیانت زاڵ بیت، فشارێکی دەروونی زۆرت لەسەرە، بەمەش زیانت پێدەگات.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
کەسێکی هەمیشە خەڵک باست دەکات بە باشی و سەرسامی بیروبۆچونی تۆن، دەبێت لەپێناو ئەو کەسەی لە ژیانتدایە کۆمەڵێک کار ئەنجامبدەیت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند کۆبوونەوەیەک لە گەڵ کەسوکارەکەت ئەنجامدەدەیت، لە خۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوەو داهاتوویەکەی گەش بونیاد دەنێن، سەردانی پزیشک بکە و چەند پشکنینێک ئەنجامبدە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
پەڕەیەکی نوێ لە ژیانت هەڵدەدەیتەوەو لەلایەن چەند کەسێکی دڵسۆزەوە پشتگیری دەکرێیت، رێگە بە خۆت بدە کە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دۆخی دارایت بەرەو باشبوون دەچێت و گرفتەکانت چارەسەر دەبێت، خۆشەیستەکەت تەندرووستی بەرەوباشبوون دەچێت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
فشارێکی زۆرت لەسەرەو کێشەیەکی کۆن سەرهەڵدەداتەوەو توشی خەمۆکیت دەکات بەڵام کاتییە، کاتژمێری دەوام کردنت کەمکەوە لە پێناو تەندرووستیت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوای تواناکانت دەرخەیت، نزیکبوویتەتەوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانت، گرنگی بەدۆخی تەندرووستیت بدە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لەدەورووبەرت ڕوودەدەن هەست بەبێزاری و ترس دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت بەرەو باشبوون دەچێت.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لەژیانتدا ڕوودەدات و هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، هەوڵبدە لێکدانەوەت بۆ بەرامبەرەکەت زۆربێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement