جڤاتی نیشتمانی و گشتی گۆڕان کۆدەبێتەوە
10:24 - 31/07/2021
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ، جڤاتی گشتی و سبه‌ینێش جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی
گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، لە سلێمانی کۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان
ئامانج له‌كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمه‌ڵێك باس و خواستی ناوخۆییه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیاریه‌كان بڕیاره سبەی یەکشەممەش جڤاتی
نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە.