سەرۆکایەتیی هەرێم سەرکۆنەی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات
08:32 - 31/07/2021
زهمهن – ههرێمی
كورستان
دوای ئهوهی ئێوارەی
دوێنێ هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە
دەستڕێژی گولـلە کوژران. له ههڵوێستێكدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش سەرکۆنەی
ئەو کارە دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان لە تویتێکدا، نووسیویەتی "ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە
دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
لە تویتەکەی سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین،
هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە
بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
لە لایهكی ترهوه له راگەیێندراوێکیشدا، ناوەندی راگەیاندنی هەدەپە
بڵاویکردەوە، "پارتەکەمان، لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناک و دڕندانەیەی لە کۆنیا
روویداوە، لە هەموو رەهەندێکەوە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات. دەستەی راپەڕاندنی لقی
رێکخستنەکانی پارتەکەمان لە کۆنیا و تەواوی دامەزراوەکانی پارتەکەمان تاوەکو زانینی
هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان، لەسەر هێڵ دەبن."
دوێنێ
ئێواره ئاژانسی ئهنادۆڵو بڵاویكردهوه، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی تەرمی
شەش کەس لەنێو خانوویەکدا له ناوهندی شارۆچکەی مەرام سهر به پارێزگای كۆنیا،
ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنى رووداوەکە کران.
تیمەکانی
پۆلیس کە پاش ماوەیەکی کەم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، رێکاری ئەمنیی فراوانیان لە
ناوچەکە گرتە بەر.
دوای
چوونە ژوورەوەی تیمەکانی تەندروستی ، ئهوه دهركهوت كه شهش كهس له نێو
خانووهكهدا كوژراون و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو شەش کەسە لە رێگەی چەکەوە
کوژراون.
تیمەکانی پۆلیس،
کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی رووداوەکە، و کاری دەستگیرکردنی گومانلێکراوانیان
دەست پێکردووه.
ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون بەمشێوەیەیە: یاشار دەدەئۆغوڵڵاری،
باڕش دەدەئۆغوڵڵاری، سەرپیل دەدەئۆغوڵڵاری، سێراپ دەدەئۆغوڵڵاری، ئیپەک دەدەئۆغوڵڵاری،
مەتین دەدەئۆغوڵڵاری و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری.