واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌نرا
08:44 - 25/07/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ی
شه‌ش رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
جوتیار عادل
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به میدیاكانی نزیك له پارتی راگه‌یاند، هەموو پابەندییەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و پێشبینی دەکەن بەغدا
لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوامبێت.
وتیشی، لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی مانگی
حه‌وت تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت و داهاتی
سلێمانیش گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.
دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی حه‌وت به بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و بڕیاردرا مووچه به بێ لێبرین دابه‌شبكرێت
و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند.
بڕیاره
سبه‌ینێ به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت و
دواتریش خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوبكرێته‌وه.