لەبارەى نەمانى لێبڕینى موچە حکومەتى هەرێم بڕیاریدا
01:00 - 25/07/2021
زه‌مه‌ن_بڕیار نامیق
دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى
وەزیرانى هەرێم و چەند وەزیرێکى پەیوەندیدار لەبارەى داهاتەکانى هەرێم و بڕیاردان لەسەر
پرسى لێبڕینى موچە کۆبونەوه و سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان به ئاڕاسته‌ی نه‌مانی
لێبڕینن.
بەپێى زانیاریەکانى"زه‌مه‌ن" پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە (25/7/2021) دەستەى
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و هەریەک لە وەزیرانى (دارایى، سامانە
سروشتیەکان و پلاندانان) کۆبونەوەیەکى تایبەتیان سەبارەت بە کۆى داهاتەکانى هەرێم
و پرسى لێبڕینى موچە ئەنجامداوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، وتی: لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم داهاتەکانى نەوت و ناوخۆ
خراونەتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، لە کۆبونەوەکەدا بە کۆى دەنگ بڕیاردراوە بەپێى داهاتى بەردەست
بۆ ئەم مانگە؛ موچە دابەشبکرێت کە نزیکە لە داهاتى پێش لێبڕینى موچە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی
فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه لادانی لێبڕینی موچه رابگه‌یه‌نرێت.