1131 جیهان

وۆڵ ستریت جێرناڵ: كۆتای ئه‌مساڵ هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌

09:41 - 23/07/2021


زه‌مه‌ن - جیهانی

چەند سەرچاوەیەکی ئەمه‌ریکی و عێراقی ئاشكرایانكردووه‌، بەغدا و واشنت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێککەوتوون، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەمه‌ریکا هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

 

حاڵی حازر ئەمه‌ریکا پتر له‌ 2 هەزار و 400 سەربازی لە عێراقدایه‌، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا کراوە، ئەمه‌ریکا سه‌ربازه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی دەکشێنێتەوە و لەشوێنیان راوێژکار و راهێنەری سەربازی دەنێرێتە عێراق، واتە تا کۆتایی ئەمساڵ رۆڵی ئەمه‌ریکا لە عێراق دەگۆڕێت بۆ راوێژکاری.

 

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵی ئەمه‌ریکی له‌ زاری فودا حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ چیتر عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمه‌ریکی نیە، ئەوەی پێویستمانە راهێنان و راوێژ و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگرییە، واتە ئەمه‌ریکا ئەرك و رۆڵی خۆی لە عێراق دەگۆڕێت بۆ راوێژکاری.

 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا کشانەوەی سەربازەکانیان لە عێراق وتی: " رۆژی دووشەممەش سەرۆك وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی پێشوازی لێدەکرێت. مانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەو وڵاتە بووە. ئامانجیشمان لەناوبردنی یەکجارەکی داعشە. مەبەستمانە شه‌ڕی داعش له‌لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن