پۆلیس دوو گه‌نجی له‌سه‌ر دزیكردن ده‌ستگیركرد
05:56 - 22/07/2021
زه‌مه‌ن_راپه‌ڕین
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان له‌سه‌ر دزیكردن لەچوارقوڕنە ده‌ستگیركردووه‌و
دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک
هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین مکافحە کە بەوتەی خۆی "لەماڵەکەیدا
لەچوارقوڕنە 1100$ هەزار و سەد دۆلاری لێ دزراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەدواداچون
و لێکۆڵینەوە دەستی پێ‌کرد و بە کەمتر لە
24 کاتژمێر 2 کەس دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان
کە بەوتەی خۆیان "ئەوان چونەتە سەرماڵی سکاڵاکار و دزییان لێکردووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ستیشگیراوە بەسەر
700$ و 38000 دیناری عێراقی و مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن)، تۆمەتباران کە بریتین لە (
ب.پ.ع ) لەدایک بووی ساڵی 2003 وە (ع.ک.ع) لەدایک بووی (2001) لە ئێستادا بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراون
و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.