شیــعرێـــــــكــی شـــــــكۆدار
03:17 - 18/07/2021
ئانا
مارگۆلین*
وه‌رگێران و ئاماده‌كردنی:
گۆران مه‌ریوانی
له‌سه‌ر كورسی زێڕین
له كۆشكی بڵند و به‌رین
دانیشتوون شازاده‌كانی
ژیان
ئه‌ڵماسی سفته چاویان.
هه‌ناری گه‌ییوه لێویان.
به ده‌ستی مه‌زه‌دار
و سپییه‌وه
باده به نێو پیاواندا
ده‌به‌خشنه‌وه
باده‌یه‌ك پڕ شادی،
باده‌یه‌ك پڕ ژارو.
له نهۆمی پێنجه‌م
له‌سه‌ر كورسیه‌كی
شكاو
من دانیشتووم،
شازاده‌ی وشان.
به ئەنگوستی مه‌زه‌دار
و سپییه‌وه
جۆرێ له ره‌گه‌زی پیاو،
منداڵ و ژنی وەفادار
ده‌ئافرێنم
باده به نێویاندا
ده‌به‌خشمه‌وه
باده‌یه‌ك پڕ شادی،
باده‌یه‌ك پڕ ژاراو.
* ئانا مارگۆلین، نێوی قه‌ڵه‌می خانم رۆزا هارنینگ لیبێنسبۆیم-ـه،
1887- 1952، ده به‌لێ روسێ هاتۆته دونیاوه‌و ده نیوڕۆكێ چاوی بۆ هه‌میشه لێكناوه.
یه‌كێ له رابه‌رانی فێمێنیست و ئاناركیست، به پیشه رۆژنامه‌وان. ته‌نێ یه‌ك دیوانی
هه‌یه، 1929. (ئـ.م) ته‌نێ به زمانی ییدیش، زمانی جووانی ئه‌شكه‌نازی سه‌نتڕاڵ و
رۆژهه‌ڵاتی ئاوروپا، نووسیویه‌تی. هێنده‌ی ئه‌من شاره‌زابم تا هه‌نووك هیچ به‌رهه‌مێكی
ییدیش بۆ فارسی، عاره‌بی و كوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه. ده ژیانی ڕا، بەداخەوە، چ خۆی
و چ به‌رهه‌می به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، كه شایه‌نی رۆشنبیرێكی رژد و ره‌سه‌ن بێ.
وه‌لێ ئێستێ به یه‌كێ له مۆدێرنیسته گه‌وره‌كانی بواری شیعر ده‌ناسرێ. ریفۆڕمخوازێكی
گه‌وه‌ره‌ی ئه‌و بواره‌یه.
سه‌رچاوه، سه‌رجه‌می
دیوانی ئ.م.