دڵنیاییه‌ك له سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتییه‌وه
11:12 - 12/07/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی
یه‌كێتی دڵنیایی ده‌دات به سه‌رۆكایه‌تی هاوسه‌رۆكان، کێشەکانی ناوخۆی
یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆتای‌یان پێدێت.
ئارام قادر خه‌بات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له په‌یجی
تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، هەموو لایەک دڵنیا
دڵنیا دەکەمەوە کە هەموو کێشەکانی ناوخۆی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی پێدێت.
ده‌شڵێت، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دڕێژە بە خەباتی پر لە سەروەری جەنابی
مام جەلال و شەهید و تێکۆشەرن دەدات بە سەرۆکایەتی جەنابی هاوسەرۆکان کاک بافل تاڵەبانی
و ب کاک لاهور تاڵەبانی.
چه‌ند رۆژێكه كێشه‌كانی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی قوڵبوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی پاشگری هاوسه‌رۆكی له‌خۆی كرده‌وه و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی ناساند.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوش لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و نوسیبووی:
یەکێتی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بەخەنجەری ژەهراوی ئاڵای شۆرش و نە بەخیانەتی ٣١ ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ریفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەند رۆژی رابردوو نەرووخا. یەکێتیی لەوە بەهێزترە وەک نەیار و دوژمنانی بیریان لێکردۆتەوە، یەکێتی پشت ئەستورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەس و کاری شەهیدان رێگەنادەن یەکێتیی لاوازببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێرگڵ.