كۆمەڵێك زانیاری گرنگ دەربارەی هەڵبژاردنە شارەوانییەكانی 31ی ئازاری 2019ی توركیا
09:37 - 31/03/2019
"زەمەن"گەیلان عەباس
لە مێژووی کۆماری نوێی تورکیادا ١٨ جار هەڵبژاردنی شارەوانی- خۆجێی لە تورکیادا بەرێوەچووە. یەکەمین هەڵبژاردنی شارەوانی لە ساڵی ١٩٣٠ ئەنجامدراوە، دواهەمین هەڵبژاردنی شارەوانیش لەساڵی ٢٠١٤دا.
هەڵبژاردنی ٣١ ئازاری ٢٠١٩ بە نۆزدەیەمین هەڵبژاردنی شارەوانی لە تورکیادا هەژمار دەکرێت.
هەڵبژاردنی شارەوانی لە تورکیادا، پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، ماوەی ئەم خولەش تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
تورکیا لەڕووی ئیدارییەوە پێکهاتووە لە ٨١ پارێزگا. ئەو پارێزگایانەش دابەشبوون بەسەر (٣١ شارەوانی گەورە) و (٥٠ شارەوانی شارەکان - هەرێمەکان). شارەوانی شارەکانیش بەو واتایەی هەموو پارێزگایەک شارەوانیەکی بچوکی خۆی دەبێت، کە پلەیەک بچوکترە لە شارەوانی گەورەی پارێزگا گەورەکان.
لەم هەڵبژاردنەدا ١2 پارتی سیاسی و چەند کاندیدێکی سەربەخۆ، لە تەواوی تورکیادا کێبرکێ دەکەن، لەسەر: سەرۆکی ٣٠ شارەوانی شاری گەورەو ٥١ شارەوانی شارەکان، لەگەڵ ١٣٥١ ناوچەو ١٢٥١ ئەندامی ئەنجومەنی هەرێم- ویلایەت و ٢٠٥٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی.
لەم هەڵبژاردنەدا ٥٧ ملیۆن و ٩٣ هەزارو ٩٨٥ کەس مافی دەنگدانیان هەیە. هاوکات ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزارو ٣٩٢ کەسیش یەکەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.
-ژماره‌ی پێشبینیكراوی سندوقه‌كانی دەنگدان لەتەواوی پارێزگاکانی تورکیادا بە ١٩٤ هه‌زار و ٧١٥ سندوق خەمڵێندراوە.
دەنگدەرانی تورکیا لە شارە گەورەکاندا (٤) دەنگ دەدەن لەم هەڵبژاردنەدا، دەنگ بۆ سەرۆکی سەرۆکی شارەوانی گەورەو شارەوانی ناوچەو ئەنجومەنی شارەوانی و موختاری گەڕەک یان گوندەکان. لە شارەکانی دیکەش (٣) دەنگ دەدەن بۆ سەرۆک شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی و موختارەکان.
ئه‌و كارتانه‌ی ده‌نگدان كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن ره‌نگی (سپییه)، له‌و پارێزگایانه‌ی گه‌وره شاره‌وانییان نییه (پرته‌قاڵییه)، بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ره‌نگەکە (زه‌ردە). بۆ شاره‌وانی شارۆچكه‌كانیش ره‌نگی (شینه).
له كارتەکانی دەنگداندا ریزبه‌ندی ناوی كاندیدانی پارته سیاسییه‌كان به‌پێی ئه‌و تیروپشکەی کە پێشتر كراوه دانراوە، تیایدا ناوی پارته‌كان و لۆگۆكانیان هه‌یه. له كۆتایی كارته‌كانیشدا ناوی كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.
ده‌نگده‌ران مۆرێك بۆ ده‌نگدان به‌كارده‌هێنن كه له‌سه‌ری نووسراوه (به‌ڵێ). جگه له مۆر هیچ نووسینێك له‌سه‌ر كارته‌كان نانووسرێت. كارته‌كانی ده‌نگدان بۆ یه‌ك زه‌رف به‌كارده‌هێنرێت. زه‌رفه‌كانیش ده‌خرێنه سندوقی شه‌فافه‌وه.
كاتی دەنگدان لە شارەكانی (ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەكر، ئەلعەزیز، ئەرزنجان، ئەرزەڕۆم، عەنتاب، گیرەسون، گوموشخانە، هەكاری، قەرس، ماڵاتیا، مەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزە، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنەخ، ئەردەخان، ئیدر و كلیس) لە كاتژمێر (٧)ی بەیانی بۆ (٤)ی ئێوارە دەبێت. لە شارەکانی دیکەش کاتی دەنگدان لە کاتژمێر (٨)ی بەیانی دەستپێدەکات و تا (٥)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دەنگدان، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستپێدەکات و سندوقەكان دەكرێنەوە.
جیاكردنەوەو هەژمارکردنی كارتی دەنگەکان لەسەر بنەمای ئەم ریزبەندییە دەبێت (سەرۆكایەتیی گەورە شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و موختارەكان) .