تهرمی پیاوێكى بهساڵاچوو دۆزرایهوه
08:25 - 18/06/2021
زهمهن_سلێمانی
ئەمڕۆ ههینی لە ناحیەی بازیان لە سنووری پارێزگای
سلێمانی، تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە کە تەمەنی لە سەروو 80 ساڵەوەیە.
بەرزان
عەلی، بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی تەرمی
پیاوێکیان هێنایە پەیمانگای پزیشکی دادی کە تەمەنی زیاتر لە 80 ساڵ بوە، ئەو
هاوڵاتییە لەناوچەیەکدا بەهۆی بونی نەخۆشییەوە مردوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی
دادی کراوە و کاری یاسایی تەواو بووە و رادەستی خێزانەکەی
کراوەتەوە.
بهوتەی بەرزان عەلی، خێزانەکەی وتوویانە نەخۆشیی
لەبیرچوونەوەی هەبووە و لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەیانزانیوە لە کوێیە..