بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا پهیامێكی لهبارهی داخستنی نهخۆشخانهكهوه بڵاوكردهوه
05:56 - 18/06/2021
زهمهن_سلێمانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە
پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەڵێن دەدەن نەهێڵن توشبووانی شێرپەنجە بێ هیوا بن و هیوایان
بۆ دەگەڕێننەوه.
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی هیوا كه هاوكات وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتی تەندروستیی سلێمانیشه، لە
پەیامێکدا ڕایگەیاند، "نەخۆشخانەی هیوا هەمیشە موڵکی هەمووانە، هیوا
دەگەڕێنینەوە بۆ بێ هیواکان."
دهشڵێت، "بەڵێن دەدەین
نەهێڵین توشبووانی شێرپەنجە بێ هیوا بن، هەمیشە لە خزمەت هیواین بەبێ جیاوازی."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی
کەمکردنەوەی بودجەی نەخۆشخانەی هیوا و تەمویلی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە
لەماوەی ڕابردوو بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و دهنگۆی داخستنی نهخۆشخانهكه
بڵاوبووهوه.
پێشتریش د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێكدا رایگەیاند، شەش مانگە حكومەتی هەرێم پارەی تەرخانكراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەكردووە، هەموو كۆمپانیاكانی دەرمان هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا راگرتووە، هەروەها تا ئەو كاتەی پارەی سلێمانی بەكاردەهات بۆ نەخۆشخانەكانی هەولێر و دهۆك، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام كاتێك بریاردرا پارەی بانكی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەكاربێت ، بڕیاردرا پارەی كۆمپانیاكان بكەنە تەنها (٪٢) .
د.سەباح ئاماژەی بەوەكردووە، نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا 20 ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ ٢١ ڕۆژ، خێَزانیش هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەكەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەكەی نەكردووە.