490 کوردستان

هەڵبژاردنی شارەوانیەكان لە توركیا دەستیپیكرد

08:14 - 31/03/2019

"زەمەن"

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 7:00، دەرگای بنكەكانی هەڵبژاردن لە 32 شاری باكووری كوردستان و توركیا بەڕووی دەنگدەران دا كرایەوە. پرۆسەكەش تاوەكو كاتژمێر 4:00بەردەوام دەبیت.

 

بەپێی پلان و بەرنامەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا كاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، دەنگدان لە شارەكانی (ئادییامان، ئاگری، چەولیگ، بەدلیس، ئامەد، خەرپیت، ئەرزینجان، ئەرزەڕووم، دیلۆك، جۆڵەمێرگ، قارس، مەلەتێ، مەرەش، مێردین، مووش، سێرت، سێواس، دێرسیم، رووها، وان، ئێلیە، شرناخ، ئەردەخان، ئیدیر و كیلیس)ی باكووری كوردستان و شارەكانی هەرێمی دەریای رەشی توركیا (ئارتڤین، گیرەسوون، گوموشهانە، ئۆردوو، ریزە، ترابزۆن و بایبوورت) دەستیانپێكردو بڕیاریشە كاتژمێر 4:00 كۆتایی پێ بێت. 

 

بەپێی پلان و بەرنامەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، بەڵام لە 49 شارەی دیكەی توركیا كاتژمێر 8:00ی بەیانی دەرگای بنكەكانی هەڵبژاردن بەڕووی دەنگدەران كرایەوە و كاتژمێر 5:00 كۆتایی بەدەنگدان دێت و بنكەكانی دەنگدان دادەخرێن. 

لەم هەڵبژاردنەی شارەوانیەكانی توركیا 57 ملیۆن و 58 هەزار و 636 دەنگدەر بەشداردەبن بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەكان هەڵدەبژێرن كە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەركەكانیاندا دەبن،یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر كە 18 ساڵیان تەواو كردووە بۆ یەكەمجارە بەشداریی دەكەن لە هەڵبژاردندا،38 ملیۆن و 929 هەزار و 732 دەنگدەر لە رەگەزی مێ و، 28 ملیۆن و 128 هەزار و 904 یان لە رەگەزی نێرن، و دەچنە سەر 194 هەزار و 390 سندووقی دەنگدان.

 

لە هەڵبژاردنەكەدا 12 پارتی سیاسی و 321 كاندیدی سەربەخۆ بەشدارن كە لە نێو كاندیدە سەربەخۆكاندا 75 كەسیان كوردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن