نرخى زێڕ زیاتر دابەزى
11:49 - 16/06/2021
زەمەن_ئابورى
ئەمڕۆچوار شەممە، نرخى زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزى و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ
بریتیە لە ٦٠ هەزار دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٥٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش
٦٠ دۆلارە.
بەپێى بۆرسەى جیهانى، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستانیش دابەزیوەو
ئەمڕۆ بەم نرخانە مامەڵەیان پێوەدەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٧ هەزار دینارە.