ئاسايش زانيارى لهبارهی دۆزینهوهی تهرمی ژنێك ئاشكرا دهكات
03:26 - 11/06/2021
زهمهن_سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
هەینی هێزەکانیان لە ئاسایشی بەکرەجۆ تەرمی ژنێکیان دۆزیوەتەوە کە شوێنەواری
گولـلە لەسەر جەستەی هەیە و "دواتریش سوتێندراوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای
سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان لە ئاسایشی بەکرەجۆ
"تەرمی ژنێکیان دۆزیوەتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "تەرمەکە
ژنێکی گەنجە و سێ فیشەکی پێوەیە و دواتر سوتێنراوە".
ئهوه له كاتێكدایه، شەوی رابردوو
لەگەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا.