716 کوردستان

وەزارەتی بازرگانی له‌باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

03:07 - 11/06/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی بازرگانی رایگه‌یاند، ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ گوایه‌ شوێنی ھەلگرتنی ئارده‌، دورو نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیەوە نیە.


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویكرده‌وه‌، ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و میدیاكان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنەی بڵاو کراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە . لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەڵ ئەو وێنەی بڵاو کراوەتەوە بلاو دەکەینەوە کە ئەو شوێنە دورو نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیەوە نیە.

 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوا له‌ میدیاكان ده‌كات، بۆ دڵنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم، سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لەراستی و دروستی بابەتەکە و دورکەوتنەوە لەھەواڵی ناڕاست.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن