نرخی نەوت بۆ نزیكەی 73 دۆلار هەڵكشا
03:14 - 10/06/2021
زەمەن_ئابورى
نرخى
نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە كرد و یهك بهرمیل نزیكبووەتەوە لە
73 دۆلار.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ
پێنجشهممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 71 دۆلار و 62 سەنت و نهوتی خاوی ئهمریكیش
به 69 دۆلارو41 سهنت بوو، بەڵام دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك بەرمیل برنت گەیشتە 72
دۆلار و 43 سەنت و خاوی ئەمریكیش بوو بە 70 دۆلار و حەوت سەنت. ئهو نرخهش
تۆماركردنێكی پێوانهییه له سێ ساڵی رابردودا.
لە مانگی ئازاری ساڵی
رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش
نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.