په‌كه‌كه شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ره‌تده‌كاته‌وه
            
                 07:29 - 18/05/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند:
دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر گەریلا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە بۆیەش دەستی بە
بڵاوکردنەوەی درۆ کردووە، ده‌ڵێت: ئەو بانگەشانە لەسەر گەریلاکانمان و
فەرماندەکانمان دوورن لە ڕاستیەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی
گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو بانگەشانەی توركیا لەسەر گەریلا و فەرماندەکانی
بڵاوکردووەتەوە، ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی فاشیستی
تورک، لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان شتێکی سەر نەخستووە، بۆیە کەوتووەتە
درۆکردن، ئەو هەواڵانەی بەمدواییە لەسەر هێزەکانمان و فەرماندەکانمان بڵاودەکاتەوە
هیچ ڕاستییەکیان نییە”.
ئه‌مه
دوای ئه‌وه دێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و وەزارەتی بەرگریی
ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند: نورەددین سۆفی، به‌رپرسی سوریای په‌كه‌كه له
بۆردومانێكدا له هه‌رێمی كوردستان كوژراوه.