ئابوری

نرخى نەوت گەیشتەوە نزیکى 70 دۆلار

08:28 - 18/05/2021 129 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابورى

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ گەیشتەوە نزیکى 70 دۆلار.


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 69 دۆلارو 83 سه‌نت و  نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 66 دۆلارو 51 سه‌نته‌ بۆ هەر بەرمیلێک.

كۆتای مانگی ئازار نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی بوو له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.

ساڵی رابردوو له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement