شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانیت ئاشکرا دەکات؟

11:17 - 15/05/2021 1705 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی ١٥-٥-٢٠٢١ ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەگەڵ خێزانەکەت کێشەتان زۆر هەیە و دەبێت بە ژیرانە چارەسەریان بکەیت و دووبارە متمانەی خۆت بەدەست بێنیتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
یەکێک لە هاوڕێکانت دەیەوێت بتخاتە کێشەیەکەوە ئاگاداری خۆت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بچۆرە دەرەوەو گرنگی پێبدە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
گەشتێکی کورت ئەنجامدەدەیت و سەردانی نەخۆش دەکەیت، لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە تێک شکاوی و پێویستە خۆپەرست نەبیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بە پەیوەندییەکانت بچۆرەوەو متمانە بە هەموو کەسێک مەکە، تۆ کەسێکی گرنگیت بۆ کەسوکارەکەت، گوێ بۆ خۆشەویستەکەت بگرە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پەلە مەکە لەوەی لەشوێنی کارەکەت زوو گەشە بکەیت و پۆست وەرگریت، هەموو شتێک و لە کاتی خۆیدا سوودی هەیە، سەردانی پزیشک بکە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
خوێندنەوە بۆ هەنگاوەکانت بکە و سەبرو ئارامت هەبێت چونکە هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن لەبەرژەوەندی تۆدایە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی زۆرت هەیە و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت، فشار زۆر مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت با لەدەستی نەدەیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی ئەوەی کەسێکی نزیکت نەخۆشە، تووشی بێتاقەتی دەبیت و هەوڵدەدەیت هاوکاری بکەیت، دۆخی تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ماندووبونت بەفیڕۆ ناچێت و کارێکی خێر ئەنجامدەدەیت، کەسێک دێتە ژیانتەوەو ڕابردوو لەبیر دەکەیت، وەرزشی زۆر بکە.

 گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەرپرسیاریت زیاددەبێت و چەند کەسێک تووشی گرفتت دەکەن، کاتی هاتوە کە بڕیاری هاوسەرگیری بدەیت، تەندرووستیت باش نیە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پێشنیاری چەند کارێکت بۆ دەکرێت بەڵام پەلە مەکە لە بڕیاردان، ئەمڕۆ پلانی داهاتوو دائەڕێژیت و گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لە ئەمڕۆوە کارەکانت بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت و بەرژەوەندییەکانت زیاددەبن، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بێنیتە ژیانتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement