یهكهم رۆژی جهژن خۆپیشاندانه
            
                 04:06 - 07/05/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
زهمهن_ههرێمی كوردستان
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگهیاند، یەكەم ڕۆژی جەژن لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان لەسەر شەقام
دەبن و خۆپیشاندان دهكهن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی له راگهیهنراوێكدا دهڵێن، وەک هەمووان
ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد،
خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری
لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان
، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی  سیستەمی
حکومڕانی سەرزەوی خراپترن.
ئاماژه بهوهشدهكهن، بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی
بادینان دهبێت هەڵبەوەشێتەوە و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن ،لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی
داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان، ئێمەش یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر
١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر شەقام دەبین .
دهقی راگهیهنراوهكه: 
لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە 
وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی
بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن
و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک
مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی  سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن،
بۆیە لەم ڕوانگەیەوە داوادەكەین 
١ـ بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی بادینان هەڵبەوەشێتەوە
و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن .
٢- داواکارین ئەو دەستگیرکراوانەی
دادگایی نەکراون، لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری  ،پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئازاد بکرێن ئەگەر بە کەفالەتیش بێت بۆ ئەوەی
جەژن لەناو ماڵ و منداڵیاندا بکەن .
لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین
لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان،
ئێمەش یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر
شەقام دەبین .
        ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی
ناڕازی