بڕیارێك له سهرۆكی حكومهتهوه.. زهوی و پاره دهدرێت بهم خێزانانه
07:50 - 06/05/2021
زهمهن_ئامێدی
بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی
ههرێم، ٧٣ پارچەزەوی بە کەمپێکی سنووری شیلادزێ دەدرێت و هەر
خانەوەدایەکیشیان بڕێك پارەی پێ بدرێت.
ئیسماعیل موستەفا قایمقامی قەزای ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، لە
کاتی هاتنی سەرۆکی حکوومەت بۆ قەزای ئامیدی، بێجگە لەوەی ڕەزامەندیی لە ١٤٨ پرۆژە
بۆ سنووری قەزاکە دا، بڕیاریشی دا کە خەڵکی کەمپێکی سنووری شیلادزێ قەرەبوو
بکرێنەوە و هەر خانەوەدایەکیان بڕێك پارە و پارچە زەوییەکیان پێ بدرێت.
وتیشی، ''سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا ئەو کەمپە دابخرێت و لەو ژیانە
ناخۆشە ڕزگار بکرێن، بەمەش ٧٣ پارچەزەوی بەو خانەوادانە دەدرێت."
'ئاماژهی بهوهشكرد،
"جگە لەو ٧٣ پارچەزەوییە، هەرخێزانێک ٢٥ ملیۆن دیناریشی پێ دەدرێت و لە دوای
جەژن پارەکەیان بۆ تەرخان دەکرێت."