ڤیدیۆ.. گێژەڵووکەیەکی بەهێز کارەبای ناوچەیەک دەبڕێت
12:05 - 04/05/2021
زەمەن-لایف ستایل
گێژەڵووکەیەکی بەهێز روو لە ناوچەی یازو لە ویلایەتی میسیسیبی ئەمریکا
دەکات.
بەگوێرەی هەواڵەکە، گێژەڵووکەکە هێندە بەهێز بووە کارەبای ناوچەی یازوی
بڕاندووەو دانیشتوانی ناوچەکەش تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن لە ئەگەری دووبارە
بوونەوەی.
هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن قوربانی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام
بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە تووشی تەنگە نەفەسی و گرفتی سییەکان بوون.