1424 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:54 - 04/05/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 4-5-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی کارێکەوە باری مادیت باش دەبێت و هەمووی لە بەرژەوەندی تۆدا دەبێت، خۆشەویستە کۆنەکەت دەبێتە هەڕەشە بۆ ژیانی داهاتووت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
توانایاکەی زۆرت هەیە و ئەمڕۆ پلەیەکی باشت بۆ دیاریدەکرێت، هەوڵبدە زیاتر سەرنجی خۆشەویستەکەت راکێشیت، سیستمی خۆراکیت رێکخە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
متمانە بەخۆت بکە و توانایەکی لە رادەبەدەرت هەیە بەڵام نازانیت چۆن بەکاریبێنیت، دەبێت بە کردەوە هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەوڵبدە پرۆژەکەت جێبەجێبکەیت بۆ ئەوەی لەرووی داراییەوە سودی لێببینیت، زیادەڕۆیی لە شتەکان مەکە و کۆنتڕۆڵی خۆت بکە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
کەسەکانی دەوروبەرت دڵسۆزن بۆت و گفتوگۆی کراوە لەگەڵیاندا بکە، تۆ بەهیزی دەتوانیت رووبەڕووی هەموو گرفتێکی تەندروستی ببیتەوە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی توڕەبوونتەوە چەند هەڵەیەک ئەنجامدەدەیت و چارەسەریی ئەستەمە، شتێکی کۆن سەرهەڵدەداتەوەو ژیانت لێ دەشێوێنێت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
رکابەرەکانت زۆردەبن، لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوودەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پێکەوە دەچنە دەرەوەو هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بۆ هەر شوێنێک دەچیت گەشبینبە، بە ئەرێنی بیر بکەوەو مامەڵەکردنت لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک کات بێزارکەرە و زیانی پێدەگەیەنێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
چەند زانیارییەکی وردت پیدەگات و دەبێتە هۆی گۆڕینی شوێنی کارەکەت، کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەزوویی چارەسەربکە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
زیاتر متمانە بە تواناکانت بکە و کارەکەت بگۆڕە، چاوت بە کەسێک دەکەوێت و لە ماندووبون رزگارت دەبێت، پشوو وەگرە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
رۆژێکی پڕاوپڕ لە کار و سەرکەوتن بەڕێدەکەیت، هەڵسوکەوتی باشی خۆشەویستەکەت سەرسامت دەکات، وەرزش بکە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانتدا روودەدات و گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و دیارییەکەی پێشکەشبکە، تەندروستیت جێگیرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن