له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تا ئێستا هیچ پێگه‌یه‌ك بۆ گۆڕان به‌ره‌وا نابینرێت!
10:36 - 04/05/2021
"زه‌مه‌ن"
دوای نزیكه‌ی
دوو ساڵ له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه رێگری و ئاسته‌نگ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، تا ئێستا هیچ قورساییه‌كی پێنه‌دراوه
له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌دوو هۆكار كه یه‌كێكیان بریتیه له
پێنه‌دانی به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و ئه‌ویتریشیان یه‌كێتی و پارتی وه‌ك ساڵانی
پێشوو حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌نیشتمانیكردنی
سیستمی سه‌ربازی هه‌رێم جێبه‌جێبكرێت.
گۆڕان له‌چوارچێوه‌ی
رێكه‌وتنێكی سیاسی به‌شداری له حكومه‌ت كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه
جێبه‌جێنه‌كراوه به‌تایبه‌تی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
هەرچەندە بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی بڕیاری بەشداری کردنی داوە لەجوارچێوەی ڕێکەوتنێکی
سیاسی‌دا لەگەڵ براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بەڵام گۆڕان نیگه‌رانه لەو شێوە مامەڵەیەی کە لە وه‌زاره‌ته‌كان و شوێنە جیاوازەکانی رووبەرووی بۆته‌وه.
سەبارەت بەو پۆستانه‌ی
كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بڕیاربوو بدرێت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریتیه له:
*پۆستی ئه‌مینداری گشتی و ڕاوێژکارێکی سەربازی
*پۆستێكی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر دیوانی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه، كه تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی (پارتی و یه‌كێتی) ڕێگرن لەبەردەم ڕادەست
کردنەوەی پۆستەکانی تری گۆڕان.
*به‌ندێكی تری رێككه‌وتنی سیاسی گۆڕان له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستهه‌ڵگرتن بوو
له سزادانی سیاسی بەرامبەر ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه ده‌نگیان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
داوه و مه‌یلدار نه‌بون به لای یه‌كێتی و پارتی دا و به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسیانه‌وه
كه له‌ساڵانی رابردوو سزای سیاسی دراون و په‌راوێزو دورخراونه‌ته‌وه‌و پۆسته‌كانیان
لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه، تا ئێستا بەشێوە پراکتیکیەکەی كاری گرنگ نەکراوە بۆ گەڕانەوەی
ئەو ئەفسەرانە بۆ شوێنی کارکردن یان دابەشکردنیان بۆ یەکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی
پێشمەرگە.
له‌ناو جیهازی
سه‌ربازی هه‌رێمدا دامه‌زراندن وه‌ك كۆی دامه‌زراوه‌كانی تر به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران راگیراوه، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی بەهێشتنەوەی یه‌كه‌كانی 70 و 80 و ڕادەست نەکردنیان بەکابینەی
نۆی حکومەت به‌رده‌وام لەڕێگای حزبەکانیانەوە خه‌ڵكی تازە داده‌مه‌زرێنن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگە بووه به ئامرازێکی حکومی
تەنها بۆڕایکردنی کاروچالاکی و مه‌به‌سته‌كانی هەردوو حیزب بەکار ئەهێنرێت. به‌نمونه
لە یەکەی 70 و 80 ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانی خۆیان دا ئەمەزرێنن دواتر ئەگەر ویستیان
بیخەنە سەر میلاکی وەزارەت ئەوا نوسراویێکیان بۆ وه‌زاره‌ت بۆ ئەکەن بەناوی گواستنەوەی
ڕاژەکانیان وهەموو ڕێکارە ئیداریەکانیان بۆ تەواو دەکەن کەبێگومان ساڵانە دەتوانن سه‌دان كه‌سی نایاسایی بۆ خۆیان
مسۆگەر بکەن کە لەم نێوەندەدا نەک ڕێگری دەکەن لەدامەزراندن بۆ حزبەکانی تر‌و بەڵکو
تا ئەم ساتەوەختەش کار لەسەر ئەوانە ئەکەن کە گومانی گۆڕان بونیان لێ ئەکەن و کێشەو
گرفت و ڕێگرییان لێ ئەکەن و هەڕەشەی
سزادان و دەرکردنیان لێ ئەکەن .
لوقمان عه‌زیز
کریم ، راوێژكاری سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه، به "زه‌مه‌ن"ی وت تا ئێستا گۆڕان به‌س راوێژكارێكی وه‌رگرتووه‌و یه‌ك ئه‌فسه‌رمان
نه‌گه‌رێنراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی خۆیان! كه پێویست بوو له‌سه‌ر یه‌كێتی و
پارتی و به‌تایبه‌ت پارتی كه وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م رێككه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵی
ئەنجامداوه ده‌بوایه تەواوی ئەو ئەفسەرانەی کە بەهۆکاری سیاسی سزادراون بکرایە بە
ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەبێ هیچ بەربەستێک دابەش بکرانایە بەسەر
یەکەو بەڕێوەبەرایەتیەکاندا بەڵام جێگای نیگەرانیمانە کە به‌ئێستاشه‌وه ده‌ڵێم ئه‌فسه‌رو
پلەدارو ئەوانەشی کە مەرحابەیەکی باشی گۆڕانی کردبێت سزا ئەدرێن. وتیشی"بەنمونە
ئەگەر ئه‌فسه‌رێك بێ پایە بێت و بخرێتە سەر
قائیمەی ئومرەی بەڕێوەبەرایەتی ئەفسەران ئەوا لە تەواوی ئیمتیازات و بەرزکردنەوەی
پلەکەی دواده‌كه‌وێت هەر بەو هۆکارەش دەیان
کەسمان هەیە کە جەند پلەیەک لەماف و ئیمتیازات و پلەبەرزکردنەوەکەی خۆیان دواکەوتون.
به‌حیزبی كردنی
هێزی سه‌ربازی هه‌رێم بەردەوامە، کە به جۆرێكه ته‌نانه‌ت تاوه‌كو ئێستا دوولایه‌نه‌كه‌ی
ده‌سه‌ڵات به ته‌زكیه خه‌ڵك ده‌نێرن بۆ كۆلیژه‌كانی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان و زاخۆ‌و
کۆلیژەکانی تری سەربازی و تەنانەت عەرەبیش لەو کۆلیژانە بەشداری پێ ئەکەن بەمەرجێک
گۆڕان نەبێت.
راوێژكاره‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رنجی ره‌خنه‌یی خۆی له‌سه‌ر ئاستی چاكسازیه‌كان له وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌دا نه‌شارده‌وه‌و وتی " ئه‌و ئیجرائاتانەی کە کراون لەناو پرۆسەی
چاکسازیدا هیچ گرنگ نین چونکە جارێکی تر جیا
کردنەوەی تەواوی یەکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانە لە نێوان یەکێتی وپارتیدا دابەش کراونەتەوەو بەس، کە قەرار وابوو هێزی پێشمەرگە
ڕەنگدانەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی خەڵکی کوردستان بێت. کە بێگومانم لەوەی لە دەرەوەی
ئیرادەی بەرپرسانی ناو وەزارەت بڕیاری سیاسی لەسەر دراوەو نایانەوێت هێزە جەکدارەکان
تسلیم بە حکومەت بکەن.
لوقمان عه‌زیز
وتیشی "بۆئه‌م نادادیانه‌ش ڕاپۆرتی خۆم و پێشنیارم داوە بە جەنابی وەزیری پێشمەرگە
سەبارەت بە نادادی لەم جۆرە دابەشکاریە وئەمەش جۆرێکە لە تۆخ کردنەوەی ڕەنگی حزبە
خاوەن هێزەکان نەک تێک شکاندنی کۆت و بەندەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی.
راوێژكاره سه‌ربازیه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەناو
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هیچ پێگەو قورساییەکی نییه تا بتوانێت پیاده‌ی پرۆژەکانی
خۆی بكات، ئه‌وه‌ش به‌دوو هۆكار كه یه‌كێكیان بریتیه له‌وەی "حزبی خاوەن چەکدار
هەمیشە ڕاستگۆ نەبوون لە ڕێکەوتنەکاندا و دەیانەوێت یاری لەگەڵ هەلومەرجەکاندا بکەن وە ئەزمونەکانی
ڕابردوو ئەوەمان پێ دەڵێت کە زیاتر بۆ هێشتنەوەی خۆیان لە جومگە حەساسەکانی دەسەڵاتدا
وە کارئەکەن لەسەرئەوەی کە گۆڕان لەبازنەیەکی بچوکترلە قەبارەی یەکێتی و پارتی بهێڵنەوە.
به‌رای لوقمان
عه‌زیزهۆكارێكه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه کە "یه‌كێتی و پارتی خۆیان بە وارسی شەرعی ئەم هه‌رێمه دەزانن و
واش ئەزانن کە حکومەت بوکە شوشەیەکەو دەبێت
بە ئارەزوی ئەوان ڕەنگی بۆ هەڵبژێرن وجل و بەرگ بکرێت بە قەدو باڵایدا. بۆیە نایه‌ڵن
به‌رنامه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جێبەجێ بکرێت کە بەدامەزراوەیی کردن و به نیشتمانیكردنی چەکدارەکانە. چونکە یەکێک لە پایە گرنگەکانی مانەوەی ئەوان
بریتیە لە هێزی ناڕێکخراوو بارگاوی بە بەرژەوەندی
حیزب و قەناعەتیشیان وایە کە هێزی چەکدار دەبێت لەژێر فەرمان و ئیرادەی دەسەڵاتدارانی
حزبەکانیاندا بمێنێتەوە بەنمونە لەکاتی پەلاماروشەڕو
پێکادانەکاندا کە ڕووبەڕوی پێشمەرگە ئەبێتەوە لەبەر قسەکەرە حزبیەکان کە بەناوی پێشمەرگەوە
لێدوان ئەدەن ئیتر هێزو پێگەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەکەوێتە ژێر پرسیارەوە" .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له‌دوای دروستبونیه‌وه له‌ساڵی 2009 و تائێستا هه‌وڵه‌كانی وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ری
گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستن و به‌نیشتیمانی و به‌دامه‌زراوه‌یكردنی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، له‌رێگای پاكێجی تایبه‌ت و له په‌رله‌مانی
كوردستان و له گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنه سیاسیه‌كانیدا هه‌میشه گۆڕان ته‌ئكیدیكردۆته‌وه
له‌وه‌ی پێویسته ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه باشبكرێت و له‌سایه‌ی حكومه‌تی
هه‌رێمدا رێك‌بخرێن، به‌ڕای چاودێرانیش گه‌ر له 8 كابینه‌ی ڕابردودا ئه‌م هه‌ولاَنه
نه‌داربێت یان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوبێت، ئه‌وا ئه‌ركی كابینه‌ی نۆیه‌مه، ڕۆڵ و مه‌هامی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وهێزه له‌چوارچێوه‌ی
سوپایه‌كی نیشتمانیدا بگێرێته‌وه‌و دووریانبخاته‌وه له ململانێی حزبی و به‌كارهێنانیان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وشه‌خسی.
له‌دوای نزیكه‌ی
دوو ساڵ له‌ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی هه‌رێم هەنگاوی یەکەم و پێویست کەدەبێت
حکومەتی هەرێم بهاوێژێت، بە نیشتمانیکردنی هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆیە. ئەم هەنگاوە
ئەوەندە چارەنوس سازە، تەنانەت لە پێش بە دیموکراتیکردنی دەسەڵاتی سیاسیەوە دەبینرێت،
چونکە تا هێزە چەکدارەکانی ناوخۆ لە دەستی حیزب‌دا بمێننەوە جێگەی هەمو ئەگەرێکی
خراپ لە هەرێمی کوردستاندا ئەبێتەوە.
لەدایکبونی یەک
هێزی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان نەک هەر خواستی لە پێشینەی خەڵکە بەڵکو ئارامبەخشی
و ئاسودەییش بۆ خەڵکی کوردستان دابیندەکات. لەڕوی مۆڕالیشەوە، بۆ گەلی کوردستان و
حکومەتەکەی روداوێکە بەرۆژی لەدایکبونی سوپای یەکگرتوی کوردستان دادەنرێت کە شایستەی
ئاهەنگێکی نیشتمانیە لە ئاستی سەربەخۆیی کوردستاندا.
زەرەرمەندانیش لە
یەکگرتنەوەی هێزە چەکدارەکانی کورستان‌دا، نەیارانی کورد و دوژمنانی ئاشتی و ئازادی
کوردستانن. خەڵکی کوردستان هەر لە کاتی شەڕی نەگریسی براکوژیەوە هەتا دەگاتە پەیوەندیە
بازرگانیەکانی ئێستا، تێبگەیشتنێکی گشتگیریان لادروستبوە، لەسەر هەژمونی تورکیا‌و ئێران
بەسەر هەردو حیزبی چەکداری دەسەڵاتدارەوە. لەبەر ئەوە ئەم هەنگاوە بێگرێ و بەربەست
نیە وپرۆسەیەکە ئەبێت بە نیەتی باش و متمانە راسئیرادەی ڕاستگۆیانەی دەوێت لەهەردولاوه.