ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستى ڕامۆس نوێده‌كاته‌وه
02:48 - 01/05/2021
716 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن-وه‌رزش
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانیى هه‌مان گرێبه‌ستى پێشووى له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ڕامۆس ده‌خاته‌وه به‌رده‌ست ئه‌و به‌رگریكاره‌ى له‌پێناو نوێكردنه‌وه‌ى.
به‌پێى هه‌واڵێك كه ڕۆژنامه‌ى (ماركا)ى ئیسپانیى بڵاویكردۆته‌وه، ڕیاڵ مه‌درید بۆندى تایبه‌ت به نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ڕامۆسى نوێكردۆته‌وه، به‌ڵام بێئه‌وه‌ى هیچ ده‌ستكارییه‌كى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بكات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گرێبه‌سته‌كه ڕێككه‌وتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى له مانگى سێى ڕابردوو له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام نوێكراوه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌و قورساییه‌ى یاریزانه‌كه له یانه‌كه‌دا هه‌یه‌تى.
ڕوونیشیكردۆته‌وه، ڕامۆس تائێستا سوره له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ى بۆ دوو ساڵ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕیاڵ مه‌درید ته‌نها بۆ ساڵێك نوێكردنه‌وه‌ى خستۆته‌به‌رده‌ست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌زاندنى بڕى موچه‌ه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌دا به‌لاى ڕامۆسه‌وه بابه‌تێكى سه‌ره‌كى نیه.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه، گرێبه‌ستى ڕامۆس و ڕیاڵ مه‌درید ئه‌م هاوینه كۆتایى دێت و یاریزانه‌كه ئێستا ده‌توانێت به‌بێ به‌رامبه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك واژۆبكات كه بیه‌وێت.