ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سهرۆكی سوریا
10:21 - 30/04/2021
"زهمهن"
وەزیرێکی حکومەتی
سوریا ڕایگەیاند سوریا لە ماوەی 12 ڕۆژدا بڕیار لەسەر دوا لیستی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی
بۆ هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو دەدات، هەرچەندە ڕوونە کە سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشار ئەسەد
بۆ گەڕی چوارەم هەڵدەبژێردرێتەوە.
وەزیری ڕاگەیاندن
عیماد سەڕاح بە پەیامنێرانی وت دادگای دەستووری پێداچوونەوە بەسەر شیاوبوونی 51
کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی 26 ی مانگی 5 لە ناویاندا بەشار ئەسەدیش.
ئەسەد دەیان ساڵە
سەرۆکیایەتی ئەو وڵاتە دەکات لەو کاتەوەی لە ساڵی 2000 جێگای باوکی گرتەوە کە لە
ساڵێ 1970 لە کودەتایەکدا دەسەڵاتی گرتە دەست.
سوریا لە ساڵی
2011 لە شەڕی ناوخۆدایە، هەرچەندە حکومەتەکەی ئەسەد دەستی بەسەر زۆربەی ئەو ناوچانەدا
گرتەوە کە لە ژێر دەستی ئەو سەرهەڵداوانەدا بوون کە هەوڵی ڕووخانی ئەسەدیان دەدا.
ئهمریكا و ئۆپزسیۆنی
سوریا ئەو هەڵبژاردنەیان ڕەت کردۆتە کە پلانی بۆ داڕێژراوە و دەڵێن بە مەبەستی درێژەدان
بە دەسەڵاتی تاکڕەوی ئەسەد دانراوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان
دەڵێ هەڵبژاردنەکە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی لەخۆ ناگرێت کە داوای "پرۆسەیەکی
سیاسی دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و داڕشتنی دەستوورێکی نوێ و بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنێک کە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە ئەوپەڕی شەفافیەت و متمانەوە
بەڕێوە بچێت"
voa