هۆکاری وەستانی کارکردنی رەیان لەگەڵ میران ئاشکرادەبێت
01:57 - 21/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
دووبارە کێشە لەنێوان هەردوو هونەرمەند ئەکین ئەکینۆزو ناسراو بە "میران" و ئیبرۆ شاهین ناسراو بە "رەیان" ستافی درامای "پەیمان شکێن" دروست دەبێت.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئیبرۆ شاهین لە تەواوی ئەکاونتەکانی ئەکین ئەکینۆزو لە هاوڕێیەتی سڕیوەتەوەو توڕەیە لێی، هۆکارەکەشی ئەوەی ئەکین ئەکینۆز بەردەوام بۆ کاری دراما دوادەکەوێت و دواتر لەگەڵ ستافی بەرنامەکە بۆتە دەمەقاڵێیان و تەواوی کەلوپەل و ئامێرەکانی تێشکاندووە.
هاوکات هەردوو ئەکتەر ئیبرۆ شاهین و ئەکین ئەکینۆزو رۆڵی سەرەکی دەبینن لە درامای "پەیمان شکێن" کە ئێستا لە سەر شاشەی کوردی پەخش دەکرێت و بینەرێکی زۆری هەیە.