مــــه‌ســــــــتبە
07:53 - 20/04/2021
چاڕڵز بۆدلێر،
1821-1867
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
دیاری منه بۆ فۆتۆگرافی به توانا، سامان عه‌لی
هه‌میشه ده‌بێ مه‌ست بیت!
ئه‌وه ئیتر هەموو شتێكه!
ئه‌وه ته‌نیا كێشه‌یه‌كه!
تا هه‌ست به باری قورسی
زه‌مه‌ن نه‌كه‌یت
كه شانت ده‌شكێنێ و به‌ره‌و
عه‌رد دەو‌چه‌مێنێته‌وه
ده‌بێ هه‌میشه خۆت مه‌ستكه‌یت
بێ پشوودان.
ده‌سا به چی؟ به شه‌راب،
به شیعر یان به چاكه،
بە هەر شتێ بۆت دەکرێ
هه‌چکەسه و به ئاره‌زووی
خۆی،
لێ ده‌خیلم خۆتان مه‌ستكه‌ن!
گه‌ر هات و جارێ له جاران
به‌ره‌و پێپلیكانه‌ی كۆشكێ، یان لە بان سه‌وزه
گیای چاڵێكدا،
له ته‌نیایی ژووری خەمبارتدا،
هۆشت هاته‌وه خۆت،
زانیت مه‌ستی خه‌ریكه به‌رت
ده‌دا،
نامێنێ و دەڕەوێتەوە
له با، له شه‌پۆل، له
ئه‌ستێره، له باڵدار، له سه‌عات، هه‌رچی شتێ كه ده‌فڕێ،
هه‌رچی شتێ كه نووزه‌ی لێوه
دێ،
هه‌رچی شتێ كه ده‌سوڕێته‌وه،
هه‌رچی شتێ كه ستران ده‌بێژێ
و ده‌لاوێنێته‌وه
هه‌رچی شتێ كه ده‌په‌یڤێ،
بپرسه، ئه‌رێ سه‌عات چه‌نده،
ئه‌وده‌م شه‌پۆل، ئه‌ستێره، باڵنده، سه‌عات وه‌ڵامت
ده‌ده‌نه‌وه:
''ده‌م-ده‌می
خۆ مه‌ستكردنه!
تا نه‌بیته کۆیلە-شەھیدی
زه‌مه‌ن
خۆت مەستکە
خۆت مەستکە
بێ پشوو، بێ کۆتا!
به شه‌راب، به شیعر، به
چاكه
به هه‌رشتێ دڵت ئارەزوو
دەکا!''