محه‌مه‌د حه‌كیم: نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵیداوه مووه‌كه‌ی معاویه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بهێڵێته‌وه
12:27 - 08/04/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
محه‌مه‌د حه‌كیم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی
دادگەریی کوردستان، ستایشی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌وڵیداوه
مووه‌كه‌ی معاویه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بهێڵێته‌وه.
محەمەد حەکیم، لەبارەی هەڵوێستی کۆمەڵی
دادگەریی لەبارەی کۆبوونەوەی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، به رووداوی راگه‌یاندووه،
دۆخی پەیوەندی نێوان حیزبە سیاسییەکانی کوردستان، دۆخێکی خراپە پێشتر باس لەو
کۆبوونەیە کراوە، بەڵام حیزبە سیاسییەکان بە تایبەت ئێمە مانان ئامادەییمان
نەبووە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەوەی هەلومەرجێکی تازە هاتووەتە پێشەوە، بە تایبەت
دوای پەسندکردنی بودجەی عێراق، بە باشمان زانی ئەمجارە بەشداری بکەین.
محەمەد حەکیم، پێیوایه ئه‌م جۆرە
کۆبوونەوانە "شتی چاکن، دەکرێت نزیکبوونەوە یان لێکتێگەیشتنی تا راددەیەکی
باشی لایەنە سیاسییەکانی لێبکەوێتەوە.
محەمەد حەکی، وتیشی: مرۆڤ دەبێت هەمیشە
لایەنە چاکەکانیش بڵێت، بەڵێ ئێمە رەخنەمان لە دەسەڵات بە هەموو دامەزراوەکانییەوە
هەیە، بەڵام پشکی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەوەیە رەخنەی کەمتری لە
دامەزراوەکانی دیکە بەر بکەوێت، هەمیشە نیازێک لای بەڕێز کاک نێچیرڤان هەبووە، لە
هەموو کاتێکدا من وەکو مێژووێکی سیاسی کە هەمە، هەوڵیداوە لەگەڵ لایەنە
سیاسییەکاندا (مووەکەی معاویە) واتە شتێک لەگەڵ هەموو لایەنەکان بهێڵێتەوە، ئەمەش
یەکێکە لە هونەرەکانی سەرکردایەتیکردن".