هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی له توشبون به كۆرۆنا تۆماركرد
10:30 - 07/04/2021
زه‌مه‌ن - هه‌ولێر
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی له توشبون به كۆرۆنا تۆماركرد
د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستیی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، توشبوون بە کۆرۆنا ژمارەى پێوانەیی تۆمار کردووە و ئەمڕۆ لەکۆى ١١ هەزار پشکنین، هەزار و ٢١٧ توشبووى نوێ دەستیشان کراون و ١٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزیرى تەندروستیی هۆشداریدا لەوەى ئەگەر ئەم دۆخە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، رێژەى توشبوون ٢٠% بەرزدەبێتەوە.