لیستی مووچەی ئەو (٨) وەزارەت و شوێنەی پێنجشەممە وەریدەگرن
09:23 - 21/03/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی هەرێم رۆژى
پێنجشه‌ممه 25ى مانگ دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى 3 دەکرێت و لەماوەى کەمتر لە
هەفتەیەک، مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی موچەی مانگی (3) بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو. ده‌بێ و له
رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه مووچه وه‌رده‌گرن:
* وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
* دیوان و
لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
* یه‌كه‌ی 70 و
80ی هێزی پێشمه‌رگه
* وه‌زاره‌تی
دارایی
* وه‌زاره‌تی
ناوخۆ
* فه‌رمانده‌ی
زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن
* لیوای نه‌وت
* ره‌گه‌زنامه
بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایی رۆژى 25 ى مانگ دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات
و تاوەکو رۆژى 31ى مانگ، مووچەى سەرجەم وەزارەت و مووچەحۆران دابەشدەکرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار
دینارە، بەڵام کۆی مووچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن
و 320 هەزار دینارە.