1634 کوردستان

توشبوون و مردن له‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌

05:36 - 05/03/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ریمی كوردستان


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوون و مردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌ته‌وه‌.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستيی ھەرێم ئاشكرایكرد، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو، شه‌ش هه‌زار و ٦٧٧ پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و ٢٦٩ حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه‌.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی، لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ١٥٢ تووشبووی دیكە چاكبونەتەوە و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣٧٣)


١. پشکنین: (٦٦٧٧ پشکنینی نوێ)
•     (٢٤٣٧) هەولێر
•     (١٤٦١) سلێمانی
•     (٢٤٥٤) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (٣٢٥) گەرمیان
•     (٠) ڕاپەڕین
•    
٢. تووشبوو: (٢٦٩ تووشبووی نوێ)
•     (١٤٢) هەولێر
•     (٣٥) سلێمانی
•     (٧٦) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (١٦) گەرمیان
•     (٠) ڕاپەڕین
•    
٣. چاکبوون: (١٥٢ چاکبوون)
•     (٥٨) هەولێر
•     (٣٢) سلێمانی
•     (٦٢) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (٠) گەرمیان
•     (٠) ڕاپەڕین
•    
٤. مردن: (٥ مردن)
•     (١) هەولێر
•     (٢) سلێمانی
•     (٢) دهۆك
•     (٠) هەڵەبجە
•     (٠) گەرمیان
•     (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١      (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢١٤٩٤٣        (٤٣٥٤٨١ هەولێر، ٢٥٠٨٩٦ سلێمانی، ٥٢٠٩٩٣ دهۆك، ٧٥٧٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٠٠٥٨             (٣٨٤٥٩ هەولێر، ٣١٧٤١ سلێمانی، ٣٦٧٥٤ دهۆك، ٣١٠٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٤٢٠٢         (٣٦٤٤٧ هەولێر، ٢٩٤٣٤ سلێمانی، ٣٥٣٦١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٣٢٥          (١٠٧٤ هەولێر، ٥٩٧ سلێمانی، ٦٥٣ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٣١                 (٩٣٨ هەولێر، ١٧١٠ سلێمانی، ٧٤٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
٥ی ئازار ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن