فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی غالب محه‌مه‌د په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
03:36 - 04/03/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی كه‌یسی
هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت، پێویستە پێش هەموولایەک حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز
لەیاساو دادگاکان بگرێت.
له په‌یامێكدا فراكسیۆنی یه‌كێتی
له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو
شاری سلێمانی بەچەقۆ هێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق .
ده‌شڵێت، وێڕای
دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی کە توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران
بدۆزنەوەو ڕادەستی دادگایان بکەن ، لەهەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی
(لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە.
له‌په‌یامه‌كه‌ی
فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه، وە دژی هەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و
جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش هەموولایەک حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز لەیاساو
دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت .
دوێنێ لاهور شێخ جه‌نگی، له تویتێكدا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، نوسیبووی، دەستیان داوەتە کاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ کەسە ئازاد بکرێن و کەیسەکە دیزە بە دەرخۆنە بکرێت، بۆیە سەرۆکی حکومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەکرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەر ئەو حکومەتەی کە لە کەیسی دەستگیرکردنی (٥) چالاکوانەکەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەکان دەکرد کە دەستوەردان لە کاروباری دادگا نەکەن، کەچی هەمان حکومەت بە ئاشکرا و بە هەڕەشەکردن داوای ئازادکردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەکی هەواڵگریی هەرێم دەکات کە لەسەر کەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر کراون.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، له سلێمانی هێرشكرایه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له سلێمانی هه‌رچه‌نده تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیرنه‌كرا، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان سێ كه‌سیان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی هاوكاری تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كه، به‌ڵام ئه‌مرۆ میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، كه ئازادكراون.
رووداوی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه و داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ره‌كه‌و ئه‌وانه‌شی كه له‌پشتیه‌وه بوون كرد.