كازمی: ئهوهی پێیوایه لهسهرووی دهوڵهتهوهیه له وههمدایه
05:43 - 03/03/2021
زهمهن_عێراق
مستەفا کازمی سهرۆكی وهزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت:
ئەو هێرشانە زیان بە پێشکەوتنەکانی عێراق دەگەیەنێت و وتی: ئهوهی پێیوایه لهسهرووی دهوڵهتهوهیه له وههمدایه.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکەی بنکەی سەربازیی
عەین ئەسەد لە ئەنبار رایگەیاند: ئەو هێرشانە لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دەدرێن کە
هیچ بڕوایەکی راستەقینەیان بۆ عێراق نیە و هیچ بیانویەکی نییە، هەروەها زیان بە
پێشکەوتنەکانی عێراق دەگەیەنێت لەلایەن بۆ تێپەراندنی قەیرانی دارایی و لەلایەکی
دیکەش بۆ ئەو رۆڵە گەشەسەندوەی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی و
نێودەوڵەتی.
لە کۆبونەوەکەدا کازمی ئاماژەی بەوەکردوە، هەر
لایەنێک پێی وابێت لەسەرو دەوڵەتەوەیە و دەتوانێت ئیرادەی خۆی بسەپێنێت، ئەوا لە
وەهمدا دەژی".
سەبارەت بە پرسی بونی هێزە بیانییەکان لە عێراق،
کازمی وتی:"لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکا، تائێستا زیاتر لە
(60٪)ی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق چونەتە دەرەوە، ئەوەش بە زمانی گفتوگۆ نەک
چەک و هەوڵەکانیشان بەو ئامانجە بەردەوامە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسى هەواڵى عێراق بڵاویکردوە؛
(10) موشەک بنکەى عەین ئەسەدى پێکاوە کە هێزەکانى ئەمەریکاى تێدایە لە ئەنبار و
ئەمەش لە کەمتر لە مانگێکدا دوەم هێرشە بۆ سەر ئەو بنکەیە.
ئاژانسى هەواڵى عێراق ئاماژەى بۆ زیانەکانى ئەم
هێرشە نەکردوە و تائێستا زیانە گیانى و ماددیەکانى ئەم هێرشە دیارنین.