ئەمڕۆ مووچەى ئەم کەسانە دابەشدەکرێت
            
                 09:00 - 03/03/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن_سلێمانى
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژان بۆ مانگی ١٠ی
ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:" ئاگاداری
ھەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەمان دەکەی کە ئەمڕۆ چوارشممە سەردانی دیوانی
پەروەدە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی ١٠ ی ساڵی رابردوو.
ئاماژەى بەوەشکردووە، مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەکان کاتژمێر ٩:٠٠بۆ
کاتژمێر ١١:٠٠ سەردانیان بکەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کاتژمێر ١١:٠٠
بۆ ١:٠٠ سەردانیان بکەن.