ڤیدیۆ.. خانمە بێژەرێک لە پەخشی راستەوخۆدا سوراوەکەی تۆخ دەکاتەوە
11:30 - 01/03/2021
زەمەن-لایف ستایل
لە کەناڵێکی میسری، خانمە بێژەرێک لە پەخشی
راستەوخۆدا سوراوەکەی تۆخ دەکاتەوە.
میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، خانمە بێژەر
"ئەمیمە تەمام" لەکاتی پێشکەشکردنی هەواڵەکاندا، وا دەزانێت کاتی ناوبڕە و هەڵدەسێت بە تۆخ کردنەوەی سوراوەکەی.
هاوکات ڤیدیۆکە بە خێرایی بە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوەو رەخنەیەکی زۆری لێ دەگیرێت.