بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:26 - 01/03/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کەشناسى هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێمى کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێ
لەهەندێک ناوچە ئەگەرى بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو
کردەوە و بەپێى پێشبینییەکان، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور
ده‌بێت.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، سبەی سێشه‌ممه 2/3/2021، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان
ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور
ده‌بێت، ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه.

