807 شیوازی ژیان

سوودەکانی خەوتن بەبێ جلوبەرگ

12:33 - 28/02/2021

زەمەن-لایف ستایل

زۆرێک لە کەسەکان خولیای ئەوەن ببێ جلوبەرگ بخەون و زانیارییە تەندروستییەکان چەند سوودێکی خەوتن دەخەنەڕوو لەوانە:-

- وا لەجەستە دەکات کەمتر عارەق بکاتەوەو پێست ئۆکسجینی تەواو هەڵمژێت.
 - جلوبەرگ ڕێگایە بۆ گواستنەوەی بەکتریا و کەڕوو بۆ جەستە لەبەر ئەمە بە لەبەر نەکردنی باشترە و پێست پارێزراو دەبێت.
- هاوسەنگی پلەی گەرمی ڕادەگرێت، چونکە لەکاتی خەوتندا پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوەو بە لەبەر نەکردنی جلوبەرگ فێنک دەبێتەوە.
- وات لێ دەکات خەوێکی قوڵت هەبێت و ماسولکەکانی جەستەت خاوبنەوە و مێشکت ئارام بێتەوە.
-  توانای سپێرمی پیاوان بەهێزتر دەکات بۆ درووستبوونی منداڵ چونکە سپێرم له پلەی گەرمیدا لاواز دەبن.
- کۆئەندامی بەرگری لەش و  مێتاپۆلیزمی جەستەت  بەهێز دەکات و بەوهۆیەوە کۆلیستڕۆڵ و شەکرە دادەبەزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن