یادێك بۆ قادری حاجی عه‌لی به‌رێوه‌ده‌چێت
09:40 - 27/02/2021
"زه‌مه‌ن"
رۆژی دووشه‌ممه یادێك بۆ قادری حاجی عه‌لی، كه‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌رو سه‌ركرده‌ی ریفۆرمخواز به‌رێوه‌ده‌چێت.
خانه‌واده‌و هاوڕێانی قادری حاجی
عه‌لی بڵاویانكرده‌وه كه یاده‌كه له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 1ی
ئازاری 2021، له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت.
رۆژی 10ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ قادری حاجی عه‌لی، کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و یەکێک لە سەرکردە ریفۆرمخوازەکان، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.