فراكسیۆنی گۆڕان به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی خێزانی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كات
06:40 - 24/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان، سه‌ردانی خێزانی ئه‌و پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه‌ی
بادینان ده‌كات كه 16ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌شه‌ش ساڵ زیندانی
حكومدران.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: له درێژه‌ی به‌دواداچونه‌كانیان
بۆ كه‌یسی ده‌ستگیركراوه‌كان، بڕیاریاندا سه‌ردانی ماڵی ده‌ستگیركراوه‌كان بكه‌ین،
یه‌كه‌مجار له ماڵی شێروان شێروانیه‌وه ده‌ستانپێكرد، له رۆژانی داهاتوودا ده‌چنه
بادینانیش.
له باره‌ی ره‌وشی خێزانی شێروان شێروانیه‌وه، وتی: خێزانی شێروان شێروانی
به ئیراده‌ن و داوای هه‌ڵوێست له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات.
هاوسه‌ره‌كه‌ی شێروان به فراكسیۆنی گۆڕانی وتووه: هاوسه‌ره‌كه‌م له هیچ
كارێكی دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا نه‌بووه، تا به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
بكرێت له دادگادا.
هاوسه‌ره‌كه‌ی شێروان، تووشی شۆك بووه كه بیستویه‌تی هه‌ڕه‌شه له
شێروان كراوه‌و ناچار كراوه دان به هه‌ندێ شت‌دا بنێت. ئه‌وه‌ش به وته‌ی گوڵستان
سه‌عید. وتیشی: له رۆژدا دادگایكردنه‌كه‌دا یه‌كه‌مجار كه شێروانم بینی وتی
هاوسه‌ره‌كه‌م چۆنه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، جه‌ختیكرده‌وه، دۆخی ڕ‌اگیراوانی
بادینان بەلایانەوە پرسێکی گرنگە لەڕووی مەترسی بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و بەرتەسککردنەوەی
کاری رۆژنامەی ئازاد و دەربڕینی ڕای جیاواز.
سێشه‌ممه 16ی شوباتی
2017، دادگای كه‌تنی هه‌ولێر، پێنج لە دەستگیرکراوانى بادینان کە بریتی بوون
لە شێروان شێروانی شڤان سەعید و گوهدار زێباری و هاریوان عیسا و ئەیاز
کەرەمی، بە شەش ساڵ زیندانى سزادا. بڕیارەکەی دادگا لەسەر راپۆرتی دادگای
لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوو كە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەستگیركراواندا
كردووه، بڕیاره‌كه‌ی دادگا كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه.
بڕیارەكەی دادگا، بەپێی
ماددەى 156 لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (21) بووە، بە پێی ئەو ماددەیە
"هەركەسێك بە دەستی ئەنقەست و بەهەر شێوەیەك بێت، لەكارێكدا تێوەبگلێت بە
مەبەستی زیانگەیاندن لە ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری دامودەزگاكانی هەرێمی
كوردستانی عیراق و ببێتەهۆی كەوتنەوەی ئەو زیانە، بە بەندكردنی هەتاهەتایی، یان بە
بەندكردنی كاتی سزادەدرێت".